ئه‌وروپائیسپانیا

کۆمەڵێک یاریزانی ریال مەدرید مەترسی لەدەستدانی کلاسیکۆیان هەیە

یاریگا
ریال مەدرید پێشەنگی لالیگا بیستی ئەم مانگە لە یاری کلاسیکۆ رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە، سێ یاریزانی ئەو یانەیەش مەترسی لەدەستدانی یارییەکەیان لەسەرە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، هەر یەکە لە کاسێمیرۆ، ملیتاو و هەروەها مێندی بەهۆی کەلەکەبونی کارتە زەردەکانیان بۆ یاری بەرامبەر بارسێلۆنا بێ بەش دەبن، ئەگەر بێتو لە یاری داهاتوو بەرامبەر مایۆرکا کارتی زەردیان پێبدرێت.

لە یاسای لالیگای ئیسپانیا هاتووە، هەر یاریزانێک ژمارەی کارتە زەردەکانی بگات بە پێنج کات، ئەوا لە یاری دواتر بێ بەش دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button