ئه‌وروپائیسپانیا

ئانچێلۆتی هەواڵێکی دڵخۆشکەری راگەیاند

یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی یانەکەی بۆ یاری بەرامبەر ریال سۆسیداد، پشت راستیشی کردەوە داڤید ئالابا بۆ ئەم یارییە ئامادە دەبێت.

کارلۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ریال سۆسیداد گووتی ” یاریزانەکان بەباشی راهێنانیان کردووە و هەفتەیەکی باشمان بەرێکردووە، هەموو یاریزانەکان لە رووی توانای جەستەیی بەباشی ئامادەن، یاریزانەکان زۆر گەشبینن و خۆمان بۆ هەفتەیەکی باش ئامادە کردووە، داڤید ئالابا پێکانەکەی تێپەڕاندووە و بەشداری ئەم یارییە دەکات، ئەمەش هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ ئێمە ”.

ئانچێلۆتی سەبارەت بە تۆنی کرووس و ڤالڤێردیش گووتی ” ئەم دوو یاریزانە بۆ یارییەکە بەرامبەر سۆسیداد بەشداری ناکەن، بەڵام بڕوا ناکەم بۆ یارییەکانی داهاتوو هیچ کێشەیان هەبێت و، گەشبینم بە گەڕانەوەیان ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button