ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

پاریس موچەیەكی خەیاڵی بۆ مانەوەی ئیمباپێ ئامادە كردووە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی فەڕەنسا ئاشكرایانكرد یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئۆفەرێكی گەورەی بۆ هێشتنەوەی كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی ئەستێرەی یانەكەیان داناوە.

گرێبەستەكەی كیلیان لەگەڵ پاریس لە هاوینی ئەمساڵ بەسەردەچێت و یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە بۆ گواستنەوەی یاریزانەكە.

لە كۆتا ساتەكانی داخستنی بازاڕی گواستنەوەی هاویندا ڕیاڵ مەدرید بڕی 200 ملیۆن یۆرۆی پێشكەشی پاریس كرد بۆ دەستبەرداربوون لە ئەستێرەكەیان بەڵام یانە فەڕەنسیەكە ڕەتیكردەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ” لو پاریزیان ”ی فەڕەنسی پاریس ئامادەیە ئۆفەرێكی خەیاڵی پێشكەش بكات بۆ هێشتنەوەی ئیمباپێ.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە یانەكە ئۆفەرێكیان پێشكەشی هێرشبەرە فەڕەنسیەكە كردووە بە موچەی ساڵانەی 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو.

هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە تەنها لە ئەگەری ڕازیبونیدا و واژۆ لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بكات ئەوا 100 ملیۆن یۆرۆ وەك پاداشت وەردەگرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button