یاریگا

” یاریزانانی ریال مەدرید تەنها بیر لە یاری بەرامبەر پاریس دەکەنەوە “

یاریگا
هەفتەی داهاتوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە و، یاریزانانی ئەو یانەیەش تەنها بیر لە یارییەکە دەکەنەوە.

ئیدۆ ئاگێری لە کەناڵی CHTV زانیاری دەستکەوتوە، یاریزانانی شاهانەکان هەموو بیریان لای یارییەکەی بەرامبەر یانە فەرنسیەکەیە و، ئەم یارییە بە گرنگترین یاری ئەم وەرزە دەزانن و، لەو بڕوایەدا دەتوانن تۆلەی خۆیان بکەنەوە و بلیتی قۆناخی چارەکی کۆتایی بەدەست بێنن.

رۆژنامەنوسەکە باسی لەوەش کردووە، ئانچێلۆتی راهێنری مێرنگی دەیەوێت ڤالڤێردی لە پێکهاتەی سەرەکی یاری پێ بکات، بۆ ئەوەی بتوانن فشارێکی زیاتر لەسەر بەرامبەرەکەیان دروست بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button