ئه‌وروپائینگلتەرا

دەستكەوتە مادییەكانی لیڤەرپول دوای بردنەوەی نازناوی كاراباو كەپ

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئەو خەڵاتە داراییەی ئاشكراكرد كە لیڤەرپول لە بردنەوەی نازناوی كاراباو كەپدا پێی بەخشراوە.

لیڤەرپول توانی نازناوی كاراباو كەپ بەدوست بهێنێت دوای بردنەوەی یاری كۆتایی لە چێڵسی بە لێدانی یەكلاكەرەوە و بە ئەنجامی 11-10 ، دوای كۆتاییهاتنی كاتی ئاسایی بەبێ گۆڵ.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ذە میرۆری ئینگلیزی كۆی گشتی خەڵاتە داراییەكانی پاڵەوانیەتیەكە 200 هەزار پاوەند بووە كە دابەشی چوار یانەی كۆتایی دەكرێت.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە ئەرسیناڵ و تۆتنهام كە لە قۆناغی چارەكی كۆتاییدا ماڵئاواییان كرد هەر یانە و 25 هەزار پاوەند وەردەگرێت.

هەروەها چێڵسی كە پلەی دووەمی بەدەستهێنا 50 هەزار پاوەند وەردەگرێت و یانەی پاڵەوانیش كە لیڤەرپول بوو 100 هەزار پاوەند وەردەگرێت.

بەپێی سەرچاوەكان موچەی هەفتانەی محەمەد سەڵاح لەگەڵ ڕێدز 240 هەزار یۆرۆیە و بەوەش خەڵاتی بردنەوەی نازناوی كاراباو كەپ كەمترە لە موچەی هەفتەیەكی ئەستێرە میسڕیەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button