ئه‌وروپا

سووید وەك دووەم هەڵبژاردە ڕەتیكردەوە بەرامبەر ڕووسیا یاری بكات

یاریگا-

یەكێتی تۆپی پێی سوید بەیاننامەیەكی فەرمی دەركرد و تێیدا ڕەتیكردەوە ڕووبەڕووبووی هەڵبژاردەی ڕووسیا ببێتەوە ، لە یاریەكانی پاشكۆی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

هەڵبژاردەی سووید لە یاریەكانی پاشكۆی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ ڕووبەڕووبووی چیك دەبێتەوە و براوەكەیان بەرامبەر براوەی ڕووسیا و پۆڵەندا یاری دەكات.

لە بەیاننامەكەدا سووید ئاشكرایكردووە ئەگەر هەردوو هەڵبژاردە توانیان چیك و پۆڵەندا تێپەڕێنن، ئەوا ڕەتیدەكەینەوە بەرامبەر ڕووسیا یاری بكەین.

پێشتر هەڵبژاردەی پۆڵەندا هەمان هەڵوێستیان نواند ڕەتیانكردەوە بەرامبەر ڕووسیا یاری بكەن ، بەهۆی هێرشەكانی ڕووسیا بۆ خاكی ئۆكرانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button