ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

بارسێلۆنا یاریزانێكی بۆ یاری چوونی یۆرۆپا لیگ لەدەستدا

یاریگا-

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات یەكێك لە یاریزانەكانی بۆ یاری چوونی قۆناغی 16ی خولی ئەوروپی لەدەستدا.

بارسێلۆنا توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی 16ی یۆرۆپا لیگ دوای بردنەوەیان لە ناپۆلی بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون 5-3.

لە یاریەكەی بەرامبەر ناپۆلی گاڤی كارتی زەردی وەرگرت و بەهۆی كەڵەكە بوونی كارتە زەردەكانیەوە لە یاری چوونی قۆناغی 16ی یۆرۆپا لیگ ناتوانێت بەشداری بكات.

وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ تیروپشكی قۆناغی 16ی یۆرۆپا لیگ بەڕێوە بچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button