ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

چاڤی: ئێمە بەهێزترین پاڵێوراوی بردنەوەی یۆرۆپا لیگ نین

یاریگا-

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات دووپاتیكردەوە كە ئەوان بەهێزترین پاڵێوراوی بردنەوەی یۆرۆپا لیگ نین.

ناپۆلی لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یانەی میوان یاریەكەی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە.

بەو بردنەوەیەش بارسێلۆنا توانی خۆی بگەیەنێتە یاریەكانی قۆناغی 16ی یۆرۆپا لیگ.

لە دوای یاریەكە چاڤی ووتی: ئەوە تەواوترین یاری بوو لەو وەرزەدا ئەنجاممان دابێت ، دەستمان گرتبوو بەسەر یاریەكەدا ، من دڵخۆشم بەو هەوڵ و ماندوو بوونەی یاریزانەكان ، زۆر بە باشی یاریمان كرد.

هەروەها ووتیشی: ئێمە لەسەر ڕێگای ڕاست دەڕۆین ، ناپۆلی بە بەهێزی دەركەوتن ، بەلام لەو یاریەدا ئێمە كەسایەتی خۆمان پیشاندا ، بەشێوەیەكی گشتی زۆر ڕازی بووم لە هەمووان.

لە كۆتایشدا ووتی: ئێمە هەرگیز بەهێزترین پاڵێوراوی بردنەوەی جامەكە نین ، دەبێت بە تەواوی خۆمان ئامادە بكەین و هەوڵی بۆ بدەین ، ئێمە تەنها سەركەوتووین بۆ قۆناغی 16.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ بە كاتی كوردستان تیروپشكی قۆناغی 16ی یۆرۆپا لیگ بەڕێوە بچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button