ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

وادەی ئەنجامدانی تیروپشكی قۆناغی 16ی یۆرۆپا لیگ

یاریگا-

وادەی ئەنجامدانی تیروپشكی قۆناغی 16ی یۆرۆپا لیگ ، دوای كۆتاییهاتنی یاریەكانی پلەی ئۆفی ئەو پاڵەوانیەتیە.

وادەی ئەنجامدانی تیروپشكی قۆناغی 16ی یۆرۆپا لیگ:

وا بڕیارە ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 14:00 بە كاتی كوردستان تیروپشكی قۆناغی 16ی یۆرۆپا لیگ بەڕێوە بچێت.

ئەو یانانەی كە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی بارسێلۆنایان هەیە:

دوای ئەوەی بارسێلۆنا لە قۆناغی پلەی ئۆفدا لە ناپۆلی بردەوە و خۆی گەیاندە ئەو قۆناغە و لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووبووی یەكێك لەم یانانە دەبێتەوە ( وێستهام ، لیۆن ، مۆناكۆ ، سپارتاك مۆسكۆ ، گالاتاسەرای ، ئینتراخت فرانكفۆرت ، بایرن لیڤەركوزن ، كریڤنا زڤیڤدا ).

وادەی ئەنجامدانی یاریەكانی قۆناغی 16ی یۆرۆپا لیگ:

وا بڕیارە یاری چوون لە بەرواری 10ی مانگی 3 بەڕێوە بچێت و یاری گەڕانەوەش لە بەرواری 17ی هەمان مانگدا بەڕێوە بچێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button