ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرافه‌ره‌نسا

کوندێ لە نێوان بارسێلۆنا و چێڵسی خۆی یەکلایی کردووەتەوە

یاریگا
ژول کوندی، بەرگریکاری فەرەنسی یانەی سێڤییای ئیسپانیا بریاریداوە وەرزی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت و هەردوو یانەی بارسێلۆنا و چێڵسی رکابەری گواستنەوەی دەکەن.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، بەرگریکارەکەی یانە ئەندەلوسیەکە خۆی یەکلایی کردووەتەوە و، وەرزی داهاتووی یانەکەی جێدێڵێت، بۆیەش هەردوو یانە ئیسپانی و ئینگلیزیەکە لە ئێستاوە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دەست پێکردووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە کوندێ کارگێری یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە، بۆ وەرزی داهاتوو دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button