ئه‌وروپائینگلتەرا

مانچێستەر یۆنایتد پێشوازی لە ڕۆشتنی ڕۆناڵدۆ دەكات

یاریگا-

یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی پێشوازی لە ڕۆشتنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەكەی دەكات لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ذە سەن ڕۆناڵدۆ لە پلانیدایە داوای ڕۆشتن لە مانچێستەر یۆنایتد بكات ئەگەر یانەكە نەگاتە چامپیۆنسلیگی وەرزی داهاتوو.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە شەیتانە سورەكان پێشوازی لە ڕۆشتنی یاریزانە 37 ساڵانەكە دەكەن و لاریان نیە لە ڕۆشتنی.

هەروەها سەرچاوەكە ئاماژەشی بەوە كردووە كە ڕۆناڵدۆ هیوادارە یانەكە ڕای خۆیاننەگۆڕن سەبارەت بە ڕۆشتنی چونكە لە گرێبەستەكەیدا هیچ بەندێك نیەكە نابێت لە یانەكە بڕوات لەئەگەری سەرنەكەوتنیان بۆ چامپیۆنسلیگ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button