یاریگا-
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی دوای بردنەوەكەیان لە برایتۆن پەیامێكی بڵاوكردەوە.
مانچێستەر یۆنایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری برایتۆنی كرد و یاریەكەشی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە.
گۆڵەكانی یاریەكە لەلایەن كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە خولەكی 51 و برۆنۆ فێرناندیز لەخولەكی 96 تۆمار كران.
بەو بردنەوەیەش شەیتانە سورەكان كۆی خاڵەكانی بۆ 43 خاڵ بەرزكردەوە و لە ڕیزبەندی چوارەمی خولەكە دەبیندرێت.
لە دوای یاریەكە ئەفسانە پورتوگالیەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی: ” گەڕاینەوە بۆ ڕێگاكە ،هیچ كەسێك واز ناهێنێت و كۆڵنادات ، تەنها یەك ڕێگا هەیە بۆ گەڕانەوەمان ، كاری سەخت ، كاری بە كۆمەڵ ، كاری جدی ، جگە لەوانە هەموو شتێكی دیكە تەنها دەنگە دەنگە ”.