ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

باستۆنی بۆ یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول دەگەڕێتەوە

یاریگا
ئالێساندرۆ باستۆنی، بەرگریکاری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بە باشی قۆناخەکانی چارەسەری پێکانەکەی تێدەپەڕێنێت و بۆ یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول لە چامپیۆنزلیگ دەگەڕێتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی ئازۆری دوای پێکانەکەی لە یاری جامی ئیتاڵیا بەرامبەر رۆما، لەو کاتەوە بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی نەکردووە، بەڵام قۆنخەکانی چارەسەری بەباشی تێدەپەڕێنێت و چاوەڕێش دەکرێت بۆ یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول بە تەواوەتی چاک ببێتەوە.

ئینتەر میلان شەوی داهاتوو لە یاری چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ، لە یاریگای خۆی پێشوازی لە لیڤەرپوول دەکات.

Back to top button