ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

باستونی بووەتە ئامانجی یانەیەکی ئینگلیزی

یاریگا
ئالێساندرۆ باستۆنی، بەرگریکاری ئیتاڵی یانەی ئینتەر میلان بووەتە ئامانجی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی.

ماڵپەری فتبۆل لەندەن بڵاویکردەوە، ئانتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری ئیتاڵی سپێرز سەرسامە بە بەرگریکارەکەی نێرازۆری و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، بۆیە داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە هەوڵ بۆ گواستنەوەی بدەن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەمەش کردووە کارگێری ئینتەرمیلان زیاتر لە 50 ملیۆن پاوەندی دەوێت لە پێناو دەستبەرداربوون لەو بەرگریکارەی.

Back to top button