خوله‌کانی دیکە

گواردیۆلا: لە گرنگی چامپیۆنزلیگ تێدەگەم

یاریگا
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر سپۆرتینگ لیسبۆنا لە چامپیۆنزلیگ باس لە گرنگی پاڵەوانتییەکە دەکات.

راهێنەرەکەی ستیزن لەمبارەوە دەڵێت ” دڵخۆشم کە توانیمان بۆ ئەم قۆناخە سەرکەوین، ئاسان نیە کە بڵێین دەمانەوێت لە قۆناخی رابردوو باشتر بین، لە گرنگی چامپیۆنزلیگ تێدەگەین و دەمانەوێت یاری لە دوای یاری باشتر بین، یاریزانەکانمان ورەیان بەرزە و دەمانەوێت وەکو ساڵی رابردوو تاوەکو یاری کۆتایی بەردەوام بین ”.

گواردیۆلا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاشکرای کرد، بێجگە لە جاک گریلیش کە بەم دواییە تووشی پێکان بووە، گابریێل خێسۆسی بەڕازیلی ئەویش بۆ یارییەکە ئامادە نابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button