یاریگا–
ئەشرەف حەکیمی، بەرگریکاری مەغریبی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا پێش یاری یانەکەیان بەرامبەر ریال مەدرید، ستایشی ئەو یانەیە دەکات.
بەرگریکارەکەی شازادەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی لەبارەی یانەکەی پێشووی دەڵێت ” شاهانەکان لە ناو دڵمدا ماون، من لەو یانەیە پێگەیشتووم و بومە ئەو یاریزانەی ئێستا، یاری داهاتوومان بەرامبەر ئەو یانەیە و زر بە باشی خۆم بۆ یارییەکە ئامادە کردووە “.
حەکیمی پێش ئەوەی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنساوە بکات، یاریزانی ریال مەدرید بووە، بۆیەش تاوەکو ئێستا ئەو یانەیەی خۆش دەوێت.