ئیتاڵیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئینتەر بە یاریزانێکی ئارسناڵ جێگەی حەکیمی پڕدەکاتەوە

یاریگا-یانەی ئینتەرمیلان هەوڵی گواستنەوەی هێکتۆر بلیرینی دەدات پاش یەکلاییبوونەوەی رۆیشتنی ئەشرەف حەکیمی.

بەهۆی قەرزە کەڵەکەبووەکان ئینتەر بڕیاری فرۆشتنی ئەستێرە مەغریبییەکەی دا، ئێستاش بەگوێرەی سکای سپۆرت ئینتەر دەیەوێت بە خواستن بەرگریکارە ئیسپانییە لە ئارسناڵەوە بگوازێتەوە.

نرخی هێکتۆر نزیکەی ١٧ ملیۆن پاوەندە بەڵام نێرازوری دەیەوێت سەرەتا بەخواستن بیگوازێتەوە و دواتر بەپێی ئاستی ئەو یاریزانە بڕیاری گواستنەوەی یەکجارەکەی بدات.

پێشبینی دەکرێت ئەم هەفتەیە گواستنەوەی حەکیمی بۆ پاریس سان جێرمان رابگەیەندرێت و نرخی گواستنەوەکەش ٦٠ ملیۆن پاوەندە،

بابەتی زیاتر

Back to top button