ئه‌وروپائەفریقائیتاڵیائینگلتەرافه‌ره‌نسا

دوو یانەی گەورە رکابەری لەسەر گواستنەوەی حەکیمی دەکەن

یاریگا
ئەشرەف حەکیمی، بەرگریکاری مەغریبی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا نزیکە لەوەی ئەم هاوینە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و هەردوو یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا و هەروەها چێڵسی ئینگلیزی رکابەری گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکەن.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە، کارگێری یانە فەرەنسیەکە ئامادەیە ئەو یاریزانە بەرامبەر 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، لە هەمان کاتدا ئەو یانەیە ئامادەیە چەند یاریزانێکیش تێکهەڵکێشی ئەو گرێبەستە بکات و چاوەڕێش دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا بە فەرمی داواکەیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشکەش بە کارگێری نێرازۆری بکەن.

ئەو رۆژنامەنوسە ئەوەشی باسکردووە کە یانەی چێڵسی ئینگلیزیش چاوی لە تواناکانی ئەو یاریزانەیە، ئەو یانەیە لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی حەکیمی لە پەیوەندیدایە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکیان پێشکەش نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button