ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرافه‌ره‌نسا

دوو یانەی گەورە ململانێ گواستنەوەی حەکیمی دەکەن

یاریگا
یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بەهۆی قەیرانی دارایی بریاریداوە ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری مەغریبی یانەکەی بفرۆشێت و هەردوو یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا و چێڵسی ئینگلیزی ململانێ گواستنەوەی دەکەن.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە کارگێری نێرازۆری بەرامبەر 80 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بەرگریکارەکەی دەبێت و لە ماوەی رابردوو یانە فەرەنسیەکە ئامادەیی خۆی پیشانداوە ئەو یاریزانە بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە، بەڵام ئینتەر پێداگیرە لەسەر ئەو نرخەی بۆی دیاری کردووە.

ئەو رۆژنامەنوسە ئەوەشی باسکردووە لە هەمان کاتدا یانەی چێڵسی ئینگلیزیش ئامادەیە ئەو یاریزانە بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە و ئامادەشە چەند یاریزانێکی تێکەڵی گرێبەستەکە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button