ئه‌وروپائینگلتەرا

كلۆپ چارەنووسی ئەستێرەیەكی یەكلا ئەكاتەوە

یاریگا-

یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی چارەنووسی ئەستێرەیەكی یانەكەی یەكلاكردەوە.

گرێبەستەكەی جەیمس میلنەر لەگەڵ لیڤەرپول لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و یانەكە لە گفتۆگۆدایە لەگەڵیدا بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

كلۆپ لە لێدوانیدا بۆ پێگەی فەڕمی یانەكە ووتی: گفتۆگۆكان بەردەوامە لەگەڵ میلنەر منیش لە گفتۆگۆكاندام ، بزانین چی ڕوودەدات.

هەروەها ووتیشی: هیچ هۆكارێك نیە بۆ ئەوەی جەیمس میلنەر ساڵی داهاتوو واز لە یاریكردن بهێنێت ، ئەو بە نیازە بەردەوام بێت و من لەوە تێدەگەم.

لە كۆتایشدا ووتی: میلنەر باش دەبێت لەدوای یاریكردن ، بەڵام ئاشكرایە ئەوەی دەیكات خۆشی دەوێت و وەرزی داهاتوو بەردەوام دەبێت لە یاریكردن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button