ئه‌وروپائینگلتەرا

گریلیش ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دادەبڕێت

یاریگا
جاک گریلیش، ناوەڕاستکاری ئینگلیزی یانەی مانچێستەر سیتی ئەم وڵاتە بەهۆی پێکان نزیکەی یەک مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی ستیزن لە دوایین یەکەی مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی تووشی پێکانێکی قورس بووە، هەربۆیە پێشبینی دەکرێت ئەو یاریزانە نزیکەی یەک مانگ لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.

ستیزن پێشتر بەهۆی پێکان لە تواناکانی گابریێل خێسۆس هێرشىەری بەڕازیلی بێ بەش بووە و ئەو یاریزانە ئەستەمە بەم زووانە بگەڕێتەوە یاریگاکان.

Back to top button