ئینگلتەرا

گریلیش بۆ نۆ مانگ سزا درا !

یاریگا- جاک گریلیشی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ نۆ مانگ مۆڵەتی شۆفێرییەکەی لێ وەرگیرایەوە.

بەپێی پێگەی “کووورە”ی بەناوبانگ بە پشتبەستن بە زانیاریی سەرچاوە ئینگلیزییەکان، ئەو سزایەی گریلیش لە پای پابەندنەبوونی دێت بە ڕێنمایە تەندروستییەکانەوە لە کاتی کەرەنتینەی یەکەم لە سەرانسەری بەریتانیا کاتێک یاریزانەکەی ئەستۆن ڤیلا شۆفێریی کردووه و خۆی کێشاوە بە چەند ئۆتۆمبیلێکی تردا.

بە گوێرەی گوتەی شایەتحاڵێکی ڕووداوەکە، گریلیش بە سەرخۆشیی شۆفێریی کردووه و بۆنی ئاکهول له دەمی هاتووە و نەشیتوانیوە بە ڕێکوپێکی قسان بکات.

جگە لە کشانەوەی مۆڵەتی شۆفێریەکەی، ناوبراو بە بڕی 90 هەزار یۆرۆش سزا دراوه.

بابەتی زیاتر

Back to top button