ئاسیائه‌مریکائه‌وروپائینگڵته‌را

توخێل بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەشتی ئەبو زەبی دەکات

یاریگا
توماس توخێل، راهێنەری ئەڵمانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، یاری رابردووی یانەکەی لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی جیهانی یانەکان بەشداری نەکرد.

رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ راهێنەرەکەی بلوز دووبارە پشکنینی بۆ کراوە و، ئەگەر ئەنجامەکەی نێگەتیڤ بێت واتە پەتاکەی تێپەڕاندبێت، ئەوا بە فرۆکەیەکی تایبەت دەگوازرێتەوە شاری ئەبوزەبی ئیمارات بۆ سەرپەرشتی کردنی یانەکەی لە یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان.

یانەی چێڵسی ئینگلیزی شەوی داهاتوو لە یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان رووبەڕووی یانەی پاڵمیراسی بەڕازیلی دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button