ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ساکا ترس دەخاتە دڵی ئارسناڵەوە

یاریگا-باکایۆی ساکای ئەستێرەی ئارسناڵ بیر لە جێهێشتنی یانەکە دەکاتەوە ئەگەر نەگەنە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.

بەگوێرەی دەیلی مەیڵ، گەنەرز سوورە لەسەر هێشتنەوەی ساکا و درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی  کە کەمتر لە دوو ساڵی ماوە

رازیکردنی کارێکی ئاسان نابێت ئەگەر بێتو یانەکە نەگاتە خولی پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو چونکە سەرچاوەکە دەشڵێت، ئارسناڵ ئامادەیە موچەکەی بەرزبکاتەوە بۆ ٣٥ هەزار پاوەندی هەفتانە بەڵام کاری پێشینەی ئەو یاریزانە پارە نیە بەڵکو  یاریکردنە لە یانەیەک بتوانێت ناسناو بباتەوە و لە چامپیۆنزلیگ یاری بکات.

ئارسناڵ لەئێستادا شەشەمە بەڵام دوو یاری کەمتری ئەنجامداوە و ئەگەر بتوانێت براوەبێت ئەوا دەگاتە پلەی چوارەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button