ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

گێنابری مەرجی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی هەیە

Yariga App

یاریگا
سێرج گێنابری، یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا مەرجی خۆی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی.

تۆڕی سکای سپۆرتی ئەڵمانیا ئاشکرای کردووە، هێرشبەرەکەی باڤارییەکان چەند ئۆفەرێکی یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە، ئەو یاریزانە داوای مووچەی ساڵانە 15 ملیۆن یۆرۆ دەکات، بە پێچەوانەوە هاوینی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە هەر یەک لە یانەکانی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و چەند یانەیەکی ئینگلیزی لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی گێنابری.

Back to top button