ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

دوایین زانیاری لەسەر چارەنوسی گێنابری بۆ یاری بەرامبەر بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا لە گەڕی چوارەمی بۆندزلیگا بردنەوەیەکی گەورەی بەرامبەر لایپزیگ بەدەستهێنا، بەڵام پێکانی سێرج گێنابری هێرشبەری ئەو یانەیە هەواڵێکی ناخۆش بوو بۆ هاندەرانی یانەکەی.

حەسەن سالح حەمیدزیچ بەرێوەبەری وەرزشی لە یانە ئەڵمانیەکە دوای یارییەکە سەبارەت بە پێکانی هێرشبەری یانەکەی گووتی ” گێنابری تووشی پێکان بووە و ئەستەمە بۆ یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا ئامادەبێت، هەرچەندە ئەمە قسەی کۆتایی نیە و پزیشکەکان دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی هەموو شتێک یەکلایی دەکەنەوە ”.

گێنابری لە یارییەکەی بەرامبەر لایایپزیگ نیوەی یەکەم لە خولەکی 46 بەهۆی پێکان نەیتوانی لە یاری کردن بەردەوام بێت و هەر بەم هۆیەوەش یاریگای جێهێشت، باڤارییەکان سێ شەممەی داهاتوو لە گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ رووبەرووی بارسێلۆنا دەبنەوە.

Back to top button