ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

نیکلاس سولێ لە بریارەکەی پاشگەز نابێتەوە

یاریگا
نیکلاس سولێ، بەرگریکاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بریاریداوە هاوینی داهاتوو دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی لەسەر زاری لوکاس هێرادێکی بەرێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر بڵاویکردووەتەوە ” ئەو یاریزانە پێشوەختە بریاری جێهێشتنی یانەکەی داوە و یانە نوێیەکەشی دەست نیشانکردووە، ئەستەمە لە بریارەکەی پاشگەز بێتەوە و، ئەگەر ئەم کارەش بکات شتێکی سەیر دەبێت ”.

سولێ هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن کۆتایی دێت و، بەهۆی کەم یاری کردنی لە ریزەکانی یانەکەی، بریاریداوە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە.

Back to top button