ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

سۆلێ نزیکە لە گەڕانەوە

یاریگا
نیکلاس سۆلێ، بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی بایرن میونشنی ئەم وڵاتە نزیکە لەوەی بە تەواوەتی لە پێکانەکەی چاک ببێتەوە.

ماڵپەری فەرمی باڤارییەکان وێنەیەکی ئەو بەرگریکارەی بڵاوکردووەتەوە کە لە هۆڵی راهێنانەکان ئامادەکاری دەکات و وا پێدەچێت ئەو یاریزانە ماوەیەکی کەمی لە چاکبونەوەی ما بێت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا بگەرێتەوە یاریگاکان.

سولێ لە یاری یانەکەی بەرامبەر فرایبۆرگ تووشی راکشانی ماسولکەکانی رانی بوو و بەم هۆیەوە لەو کاتەوە نەیوانیوە بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی بکات.

Back to top button