ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

وادەی گەڕانەوەی مێندی دیاریکرا

یاریگا
فێرلاند مێندی، بەرگریکاری بالی چەپی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ماوەیەکە بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دابڕاوە و، دەنگۆیەک هەیە بۆ یاری بەرامبەر پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بگەڕێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی نزیک لە یانە مەدریدیەکە بڵاویکردەوە، بەرگریکارە فەرەنسیەکەی شاهانەکان قۆناخێکی باشی لە پێکانەکەی تێپەڕاندووە و، ئەو یاریزانە بۆ یاری بەرامبەر شازادەکان لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بە تەواوەتی چاک دەبێتەوە.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە کەریم بێنزێمای هێرشبەریش پێکانەکەی قۆناخێکی باشی تێپەڕاندووە و ئەو یاریزانەش بەم زووانە دەگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button