ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

زیدان وەڵامی بەرپرسانی پاریس سانجێرمان دەداتەوە

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەرەنسی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئامادەنیە لە داهاتوو ببێتە راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی وڵاتەکەی.

رادیۆی مۆنتی کارلۆی فەرەنسا بڵاویکردەوە، بەم دواییە دەنگۆیەکی بەهێز هەبووە کە راهێنەرەکەی پێشووی شاهانەکان دەبێتە شوێنگرەوەی ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ راهێنەری ئێستای شازادەکان، بەڵام ناوبراو داواکاری یانەکەی پایتەختی وڵاتەکەی رەتکردووەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردەوە زیدان هەموو ئامانجی ئەوەیە لە داهاتوودا ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، بۆیەش تاوەکو ئێستا داواکاری چەند یانەیەکی رەتکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button