ئه‌وروپا

لیڤاندۆڤسكی پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی لۆریۆسی جیهانی

یاریگا-

ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی لۆریۆسی جیهانی بۆ بەشی باشترین كەسایەتی وەرزشی ساڵ.

باشترین یاریزانی جیهان لەلایەن فیفاوە كە توانی ببێتە براوەی خەڵاتی ذە بێست لەگەڵ نۆڤاك جۆكۆڤیچ پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی لۆریۆس.

هەروەها هەریەك لە تۆم برادی یاریزانی ئەمریكی ، كالیب دریسل ، ماكس فێرستابن ، ئەلیود كیبشوجیش پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە.

بۆ ساڵی ڕابردوو ڕافائیل نادال توانی خەڵاتەكە بباتەوە ، بەڵام ڕۆجەر فیدرێر بە زۆرترین جار بووە بە براوەی خەڵاتی باشترین كەسایەتی وەرزشی ساڵ بە پێنج جار.

بابەتی زیاتر

Back to top button