ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: مان سیتی گرێبەستی جواو کانسێلۆی نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا-یانەی مانچێستەر سیتی بەفەرمی تازەکردنەوەی گرێبەستی جواو کانسێلۆی تاوەکو ٢٠٢٧ راگەیاند.

هێشتا سێ وەرز مابوو لە گرێبەستەکەی پێشووی بەڵام بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەکەدا نیشانی دەدات، ستیزن بڕیاریدا لە ئێستاوە دوو ساڵی دیکە بخاتە سەر گرێبەستەکەی.

کانسیلۆ بۆ پێگەی فەرمی یانەکە وتی “مان سیتی یانەیەکی سەرسوڕهێنەرە و زۆر دڵخۆشم کە ئەم گرێبەستە تازەیەمان واژۆکرد. یاریزانانی سیتی هەموو پشتیوانییەک دەکرێن بۆ ئەوەی بگەنە باشترین ئاستی خۆیان. پێم وایە لێرە زیاد لە هەر یانەیەکی دیکە گەشەم کردووە و ئاستم باشتربووە”.

کانسیلۆ لە ٢٠١٩ بەرامبەر بە ٦٠ ملیۆن پاوەند گوێزرایەوە سیتی لە یوڤێنتۆسەوە. لەوکاتەوە ١٠٦ یاری ئەنجامداوە و سێ ناسناویشی لەگەڵ یانەکە بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button