ئیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

یوفا داوا لە ئەنشلۆتی دەکات تاقیکردنەوەی راهێنەرایەتی ئەنجام بداتەوە!

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا بە نامەیەکی فەرمی کارلۆ ئەنشلۆتی ئاگادارکردووەتەوە  کە دەبێت مۆڵەتی راهێنەرایەتییەکەی نوێ بکاتەوە و تاقیکردنەوەی قبوڵکردنەوە ئەنجام بدات.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە بە یەکێک لە سەرکەوتووترین راهێنەرەکانی مێژووی تۆپی پێ دادەنرێت و خاوەنی ٢١  ناسناوە لەگەڵ یانەکانی ئەیسی میلان، چێڵسی، ریاڵ مەدرید و بایەرن میونشن.

بەگوێرەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت، یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا پەیوەندی بە یوفاوە کردووە و بە بێ مانا ناوی بردووە راهێنەرێک تاقیکردنەوە ئەنجام بدات کە زیاد لە ١٢٠٠ یاری بەڕێوەبردووە و سێ جار چامپیۆنزلیگی بردووەتەوە.

بەڵام یوفا تا ئەمڕۆ سوورە لەسەر ئەوەی ئەنشلۆتی ئامادەی تاقیکردنەوە بکات بە هۆکاری ئەوەی مۆڵەتی کاری راهێنەرایەتی لە ٣١-١٢-٢٠٢١ بەسەرچووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button