ئیسپانیاگرنگترین

ئەنچلۆتی هەواڵی خۆشی پێیە بۆ هاندەرانی یانەکەی

کارلۆ ئەنچلۆتی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پاش یارییەکەی یونیەن بەرلین باسی دۆخی یانەکەی لەو یارییەدا کرد و هەواڵێکی خۆشیشی گەیاندە هاندەران.

مەدرید بە زەحمەت و بە گۆڵێکی کۆتا خولەک لە یانە ئەڵمانییەکەی بردەوە لە میانەی یەکەم هەفتەی وەرزی نوێی خولی پاڵەوانەکان. کارلۆ سەبارەت  بە یارییەکە وتی

چاوەڕوانی ئەو یارییەمان دەکرد، یونیەن بەرلین زۆر باش بەرگری دەکەن، دەکرا زووتر گۆڵ بکەین بەڵام گۆڵی کۆتا خولەکیش زۆر گرنگە. هەندێک شتمان لە نیوەی دووهەم چاککرد، ووزەی زیاترمان هەبوو ، وە دەمانزانی کەمتر فشار دەکەن. ئەوەی گرنگە ئەوەیە ئەمشەو گۆڵمان لێ تۆمارنەکرا.

دواتر کارلۆ باسی ڤینیسیوس جونیۆرزی کرد و وتی

بەدڵنیاییەوە بێ ڤینیسیوس مان پێوە دیارە و ئەو یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان. بزانین چۆن دەبێت و رەنگە یەکشەممە یاری بکات (بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ مەدرید بەڵام بێ گومان بۆ چوارشەممەی داهاتوو ئامادە دەبێت (بەرامبەر لاس پاڵماس).

مەدرید تا ئێستا سەرجەم یارییەکانی ئەم وەرزەی  بردووەتەوە  و لە شەش یاریدا تەنها سێ گۆڵی لێکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button