ئه‌وروپائینگلتەرا

کایل وۆلکەر سڕ کرا

یاریگا-
کایل وۆلکەر، بەرگریکاری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بۆ سێ یاری سڕ کرا و بەشداری هەردوو یاری یانەکەی لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ ناکات.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی ستیزن بەهۆی جۆری هەڵس و کەوتەی لە یاری بەرامبەر لایپزیگ و وەرگرتنی کارتی سوور لەلایەن نابژیوانی یارییەکەوە، لیژنەی تەمبێکاری بریایدا ئەو یاریزانە بۆ سێ یاری داهاتووی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ سڕ بکات.

وۆلکەر بەهۆی ئەم سزادانەی بەشداری هەردوو یاری یانەکەی لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ ناکات و، سەرچاوەکانی بەریتانیاش بڵاوییان کردووەتەوە، مانچێستەر سیتی تانە لەم بریارەی یوێفا دەدات.

Back to top button