گرنگترین

ریزبەندی زۆرترین فرۆشی درێسی یانەکان لە ٢٠٢١

یاریگا-ئەمڕۆ یورۆمێریکا سپۆرت مارکێتینگ کە کۆمپانیایەکی مۆڵەت پێدراوە لەلایەن فیفاوە، ریزبەندی زۆرترین فرۆشی درێسی  یانەکانی لە ساڵی ٢٠٢١ بڵاوکردەوە و گۆڕانکاری گەورە روویداوە بەراورد بە ساڵانی پێشوو.

لە ریزبەندی ١٠ یەکەمەدا، ئینگلیزییەکان زۆرترین نوێنەریان هەیە بەڵام یوڤێنتۆس لە بارسێلۆنا، مان سیتی، چێڵسی و پاریس زیاتر درێسی فرۆشتووە و تەنها یانەی ئیتاڵییە لەو ریزبەندییە.  سەرەڕای پەیوەندیکردنی رۆناڵدۆ بە مان یونایتد و مێسی بە پاریس، ژمارەی فرۆشی هەردوو یانە کەمترە لەوەی پێشبینی دەکرا بە تایبەت پاریس.

یانەی مانچێستەر سیتیش سەرەڕای سەرکەوتنەکانی ئەم چەند ساڵەی دوایی لە ١٠یەمی ریزبەندییەکەیە.

لە پلەی یەکەمدا بایەرن میونشن دێت بە جیاوازییەکی گەورە لەگەڵ یانەکانی دیکە و ریزبەندییەکە بەم جۆرەیە:

  1. بایەرن میونشن ٣.٢ ملیۆن درێس
  2. ریاڵ مەدرید ٣ ملیۆن
  3. لیڤەرپوول ٢.٤ ملیۆن
  4. مان یونایتد ١.٩٥ ملیۆن
  5. یوڤێنتۆس ١.٤٢ ملیۆن
  6. بارسێلۆنا ١.٣٤ ملیۆن
  7. چێڵسی ١.٣١ ملیۆن
  8. دۆرتموند ١.٢٢ ملیۆن
  9. پاریس ١.١٨ ملیۆن
  10. مان سیتی ١.٠٨  ملیۆن

بابەتی زیاتر

Back to top button