ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
فەرمی: چێڵسی جێگرەوەی چیڵوێڵی دۆزییەوە
یاریگا-یانەی چێڵسی لەندەنی لە خولی پلە یەک یاریزانێکی بۆ شوێنگرتنەوەی بێن چیڵوێل دۆزییەوە.
دیلان ویلیامز یاریزانی دێربی کاونتی لە ئینستاگرامی خۆی گواستنەوەی بۆ چێڵسی راگەیاند.
لە پۆستەکەی دیلان هاتووە “واو! زۆر دڵخۆشم یاری بۆ یەکێک لە گەورەترین یانەکانی جیهان دەکەم”.
واین روونی راهێنەری دێربی وتبووی “لەگەڵ یانەیەکی پریمەرلیگ رێککەوتووین بۆ فرۆشتنی دیلان. نەمدەتوانی لەو هەلەی بێ بەشبکەم یاری بۆ یانەیەکی پریمەرلیگ بکات و بڕیاری من بوو کە رێگەی بدەین بڕوات”.
چێڵسی لە تواناکانی بێن چیڵوێل بێ بەش بوو پاش پێکانە سەختەکەی ئەو یاریزانە و ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە مانگی ١١دا.