ئیسپانیا

جارێکی تر دێمبێلێ دووخرایەوە

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا بۆ دووهەم یاری دوای یەک عوسمان دێمبێلێی لە پێکهاتەی یانەکەی دوورخستۆتەوە.

پاش قوڵبوونەوەی کێشەکانیان، بارسێلۆنا بڕیاریدا ئەو یاریزانە لە یارییەکەی بلباو دووربخاتەوە لە جامی شا. هەرچەندە ناوبراو لە مەشقەکانی دوێنێی یانەکەدا بەشداربوو بەڵام ئەمڕۆ پێکهاتەی بانگهێشتکراو بۆ یارییەکەی ئالاڤێز راگەیەندرا و ناوی ئەو یاریزانەی تێدانیە.

وابڕیارە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە چارەنووسی ئەو یاریزانە یەکلابکرێتەوە، لە بەرامبەردا ئەگەر بەو جۆرەی ئێستا بەردەوام بێت دوور نییە یانەکە لە تیمی یەکەم دووریبخاتەوە تا هاوینی داهاتوو کە گرێبەستەکەی بەسەردەچێت.

 

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button