یاریگا–
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بریاریداوە لەمەودوا عوسمان دێمبلی، هێرشىەری فەرەنسی یانەکەی یاری پێنەکەن و لەسەر کورسی یەدەک بێت، ئەویش بەهۆی نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەڵام چاڤی بەپێچەوانەوە دەیەوێت یاری پێ بکات.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشكرای کردووە، بریارە لەم چەند رۆژەدا کارگێری بلاوگرانا لەگەڵ راهێنەری یانەکەی لەسەر چارەنوسی هێرشبەرەکەیان کۆببنەوە و، کەتەلۆنیەکان سوورن لەسەر ئەوەی یاریزانەکە ئەگەر گرێبەستەکەی نوێنەکاتەوە، لەسەر کورسی یەدەک بێت.
سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە هەرچەندە چاڤی لەگەڵ ئەم بریارە نیە و دەیەوێت عوسمان دێمبلی لە پێکهاتەی سەرەکی بێت، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت دواجار ئەویش پابەندی بریاری کارگێری یانەکەی بێت.