ئه‌وروپاجیهانگرنگترین

هەموو ئەوەی پێوویستە بیزانیت سەبارەت بە خەڵاتی ” The Best ”

Captain Korek

یاریگا-

ئەمشەو خەڵاتەكانی باشترینەكانی ساڵی 2021 لەلایەن فیفاوە لە ئاهەنگێكدا ئاشكرا دەكرێت.

خەڵاتی باشترینەكانی جیهان ” The Best ” ساڵانە لەلایەن فیفاوە دەدرێتە باشترینەكانی ساڵ.

وەرزی ڕابردوو خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان لەلایەن فیفاوە درا بە ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و هێرشبەری بایرن میونشن.

هەموو ئەوەی پێوویستە بیزانیت سەبارەت بە خەڵاتی ” The Best ”:

كەی خەڵاتەكان دابەش دەكرێت؟

ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری 17-1 لە ئاهەنگێكی گەورەدا لە شاری زیوریخ لە سویسرا ناوی باشترینەكانی ساڵی 2021 ئاشكرا دەكرێت ، كاتژمێر 21:30 بە كاتی كوردستان.

چ كەناڵێك دەیگوازێتەوە؟

دەتوانیت لە كەناڵی فەڕمی فیفاوە لە یوتیوب یان پێشتر كەناڵی بی ئێن سپۆرتی هەواڵی ئاشكرایكرد ڕاستەوخۆ ئاهەنگەكە دەگوازنەوە.

بە چ ڕێگایەك باشترینەكان دیاری دەكرێت؟

فیفا لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی چۆنیەتی دەنگدان بە باشترین خەڵاتەکانی ساڵی 2021ی ڕوونکردەوە کە دەنگدان بۆ 4 قۆناغ بە 25٪ بۆ هەر قۆناغێک دابەشکراوە.

سەرەتا لە 22ی  مانگی یانزە تا 10ی  مانگی دوانزە 2021 لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی فیفاوە دەنگدان بۆ ڕای گشتی کرایەوە بۆ دیاریکردنی باشترین یاریزان لە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەم و لە هەموو خەڵاتەكاندا.

بەشی دووەم بە دەنگی 25٪ی ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەكانی جیهان هەژمار دەکرێت و بەشی سێیەم لەلایەن كاپتنانی هەڵبژاردەكان لە سەرتاسەری جیهان هەژمار دەکرێت و بەشی چوارەمیش بە دەنگی کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسی جیهان دیاری دەکرێت.

ئەم دەنگانە بە ڕێژەی دیاریكراو كۆدەكرێتەوە و هەڵبژاردنەكانی پژەی یەكەم پێنج خاڵ و پلەی دووەم سێ خاڵ و پلەی سێیەم یەك خاڵ بەدەست دەهێنێت.

ئەم خەڵاتانە دەبەخشرێت:

باشترین یاریزانی جیهان بۆ هەردوو ڕەگەز

باشترین ڕاهێنەری جیهان بۆ هەردوو تیمی پیاوان و ئافرەتان

باشترین گۆڵپارێزی جیهان بۆ هەردوو ڕەگەز

باشترین تیمی پیاوان و ئافرەتان

خەڵاتی یاری خاوێن

خەڵاتی جوانترین گۆڵ

خەڵاتی باشترین هاندەران

پاڵێوراوەكان كێن؟

پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی جیهان ( محەمەد سەڵاح ، لیۆنێل میسی ، ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی ).

پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی خانمان ( بۆتیاس ، هێرمۆسۆ ، سام كەیر ).

پاڵێوراوانی باشترین ڕاهێنەری پیاوان ( مانچینی ، تۆخێل ، گواردیۆلا )

پاڵێوراوانی باشترین ڕاهێنەر بۆ تیمی ئافرەتان ( لویس كۆتیس ، ئیما هایز ، ویگمان )

پاڵێوراوانی باشترین گۆڵپارێزی پیاوان ( دۆنارۆما ، میندی ، نۆیەر ).

پاڵێوراوانی باشترین گۆڵپارێزی خانمان ( بیرگەر ، ئیندلەر ، لابی ).

پاڵێوراوانی خەڵاتی جوانترین گۆڵ ( پاتریك چیك ، مەهدی تاریمی ، ئیریك لامێلا ).

پاڵێوراوانی یاری خاوێن ( تیمی پزیشكی دانیمارك ، كلاودیۆ ڕانێری ، سكۆت براون ).

پاڵێوراوانی باشترین تیمی ساڵ:

گۆڵپارێز: : ئەلیسۆن بیكەر ( لیڤەرپول ) – دۆنارۆما ( پاریس ) – ئیدوارد میندی (چێڵسی).

بەرگریكاران: داڤید ئالابا (ڕیاڵ مەدرید) – جۆردی ئەلبا (بارسێلۆنا) – ئارنۆڵد ( لیڤەرپول ) – دانی ئەلڤێس (ساو پاولۆ) – بۆنۆچی (یوڤێنتوس) – ڕۆبن دیاز (مانچێستەر سیتی).

ناوەند: بۆسكێتس (بارسێلۆنا) – فرانكی دی یۆنگ (بارسێلۆنا) – دی برۆین (مانچێستەر سیتی) – برۆنۆ فێرناندێز (مانچێستەر یۆنایتد) جۆرجینهۆ (چێڵسی) – نگۆلۆ كانتی (چێڵسی).

هێرشبەران: بێنزیما (ڕیاڵ مەدرید) – ڕۆناڵدۆ (مانچێستەر یۆنایتد) – لیۆنێل میسی ( پاریس ) – هالاند (دۆرتمۆند) – لیڤاندۆڤسكی (بایرن میونشن) – لۆكاكۆ (چێڵسی) – ئیمباپێ (پاریس) – نەیمار (پاریس).

كلیك بكەن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button