ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

نۆیەر باس لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دەكات لەگەڵ بایرن میونشن

یاریگا-

مانوێل نۆیەری ئەڵمانی و گۆڵپارێزی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی باس لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دەكات لەگەڵ یانەكەی.

گرێبەستەكەی نۆیەری 35 ساڵان لەگەڵ بایرن لە هاوینی 2023 بەسەردەچێت.

لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی گۆڵپارێزە ئەڵمانیەكە ووتی: بایرن یانەیەكی نایابە لێرە مێژوومان نووسیەوە و بەردەوام دەبین و دەمەوێت لێرە بەردەوام بم و بەشێك بم لەوە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە هەژماری فەڕمی خۆی نووسیویەتی: گفتۆگۆكان بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی نۆیەر لەگەڵ یانە ئەڵمانیەكە بەرەوە پێشەوە چووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button