ئه‌وروپائینگلتەرا

مارسیال قسەكانی ڕاگنیك بە درۆ دەخاتەوە

یاریگا-

ئەنتۆنی مارسیال ی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ڕالف ڕاگنیكی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەكەی بە درۆ دەخاتەوە.

ئەستۆن ڤێلا لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یونایتدی كرد و یاریەكەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون و مارسیال بەشداری یاریەكەی نەكرد.

پێش یاریەكە پرسیاری ئامادە نەبوونی مارسیال لە ڕاگنیك كرا و لە وەڵامدا ووتی: ئەو یاریزانە نەیدەویست ئەمڕۆ لەگەڵ تیمەکە بێت، بۆیە لەگەڵ ئێمە سەفەری نەکرد.

یاریزانە فەڕەنسیەكە لە ستۆری ئینستاگرامی تایبەت بە خۆی نووسیویەتی: هەرگیز ڕەتم نەكردووەتەوە یاری بۆ مانچێستەر یونایتد بكەم ، ماوەی حەوت ساڵە من لێرەم ، هەرگیز ڕێزی یانەكە و هاندەران كەم ناكەمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button