ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

بێنزێما: هاوکاری ڤینیسیۆسم کردووە بۆ ئەوەی باشتر بێت

یاریگا
کەریم بێنزێما، هێرشبەری فەرەنسی یانەی ریال مەریدی ئیسپانیا لە نوێترین دیمانەیدا باس لە پەیوەندی نێوان خۆی و ڤینیسیۆس جونیۆری هاوڕێ لە یانەکەی دەکات و دەشڵێت زۆر هاوکاری ئەو یاریزانەی کردووە.

هێرشبەرەکەی مێرنگی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ گۆڤاری فرانس فتبۆلی وڵاتەکەی دەڵێت ” من هەمیشە هەوڵ دەدەم هاوکاری هاوڕێکانم بکەم، دەزانم کە هاوکاری ڤینیسیۆسم کردووە، پێویستە لە خۆی بپرسن ئەمڕۆ ئەو یاریزانە هەمان ئەو یاریزانە نیە کە سەرەتای پەیوەندی کردنی بۆ بە یانەکەمان، ئەو یاریزانە بەشێوەیەک پێشکەوتووە کە دەبوایە پێشتر وابێت ”.

بێنزێما لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت ” من یاری تیک تاکم خۆشم دەوێت، چونکە ئەو شێوازە یاری کردنە دەبێتە هۆی ئەوەی کە یارییەکان خێراتر بن و چێژی زیاتری لێ ببینین ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button