ئه‌ڵمانیائه‌مریکائه‌وروپا

ئالفۆنسۆ دەیڤز چەند هەفتەیە دووردەکەوێتەوە

یاریگا
ئالفۆنسۆ دەیڤز، بەرگریکاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بەهۆی هەست کردن بە ئازاری دڵی چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی باڤارییەکان بەم دواییە لە دڵی هەستی بە ئازارێک سووک کردووە، بۆیە پزیشکی یانەکەی ئامۆژگاری کردووە چەند هەفتەیەک پشوو وەربگرێت و، بەم هۆیەوە ئەو یاریزانە ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە کە سەرەڕای ئەوەی یانەکەی تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەکی بە وادەی تەواوەتی دوورکەوتنەوەی ئالفۆنسۆی نەکردووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت بەلایەنی کەم سێ هەفتە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button