ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسایاریگا

ڕێژەیەکی زۆر دەنگی هاندەرانی بارسا “نەخێر” بوو بۆ گەڕانەوەی نێمار

یاریگا- دەنگۆی گەڕانەوەی نێیمار لە گەرمترین بابەتەکانی گواستنەوەی هاوینەن و گەڕانەوەشی بۆ بارسێلۆنا لە بەهێزترین ئەگەرەکان بووە بە گوێرەی سەرچاوە جیاوازەکان لە ماوەکانی ڕابردوودا.

ئەوەی جێی سەرنجە، ئەو جیاوازییەیە کە هاندەرانی بارسا لە ڕاپرسییەکدا پیشانیان دا، پێچەوانەی خواستی ژووری خۆگۆڕینی یانە کەتەلۆنییەکە کە دەگوترێت کۆدەنگییەک لە ئارادا هەیە بۆ پێشوازیکردن لە نێیمار.

بۆ وەرگرتنی ڕای هاندەران، ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، کە لە شاری بارسێلۆنا دەردەچێت، ڕاپرسییەکی ئەنجام داوە و تێیدا دەردەکەوێت %71.2 دەنگیان بە “نەخێر” داوە بۆ پرسی گەڕانەوەی هێرشبەرەکە. لە بەرامبەردا %28.8 “بەڵێ” بۆ کڕینەوەی دەکەن.

ڕۆژنامەکە لە کۆتایی بابەتەکەشدا ئەوەی وەک تێبینی باس کردووە کە بە تێپەڕینی هەفتە دەنگی “بەڵێ” زیادی کردووە بە بەراورد بە هەفتەکانی سەرەتای ڕاپرسییەکە.

دوو وەرز پێش ئێستا نێیمار بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ ڕووی کردە پاریس سانت ژێرمان و بوو بە گرانبەهاترین گرێبەستی مێژووی تۆپی پێ. لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەنگوباس وا بوو بارسا لە بەرامبەر گەڕاندنەوەی بۆ کامپ نو، بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ و کۆتینهۆش دەداتە پاریس، بەڵام لایەنی فەڕەنسیی بەهاکەیام بە 300 ملیۆن دەوێت لە بەرامبەر دەستبەرداربوونیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button