ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌را

بارسێلۆنا و دۆرتمۆند کێبڕکێی لەسەر گواستنەوەی کریستێنسن دەکەن

Captain Korek

یاریگا
ئاندریاس کریستێنسن، بەرگریکاری یانەی چێڵسی ئینگلیزی هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و هەردوو یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا و بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیاش کێبڕكێی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکەن.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی زانیاری دەستکەوتووە، ماوەیەکە کارگێری بلاوگرانا بەرگریکارەکەی بلوزیان کردووەتەوە ئامانج و دەنگۆیەکیش هەیە کە ئەو یاریزانە رازی کراوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ نەکاتەوە، بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەم دواییە یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیاش هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کریستێنسێن دەست پێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button