ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

کریستێنسن داواکەی بارسێلۆنا رەتدەکاتەوە

یاریگا
کریستێنسن بەرگریکاری دانیمارکی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەم زووانە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێدەکاتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی بلوز سێ مانگ لەمەوبەر بریاریدا کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێبکاتەوە، بەڵام ئەو کات بریاریدا پەلە نەکات و، ماوەیەکی دیکەش چاوەڕێ بکات، ئێستاش دوای ئەو ماوەیە یانەکەی ئاگادار کردووەتە ئامادەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

کریستێنسن پێشتر لەلایەن یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا داواکاری لەسەر بوو، بەڵام ئەو یاریزانە بریاریداوە لەگەڵ یانەکەی بمێنتەوە و، داواکەی بلاوگرانا رەتدەکاتەوە.

Back to top button