ئیتاڵیاگرنگترین

ئالێگری: تۆپی پێ لەلایەن شەیتانەوە داهێنراوە

Korek Telecom

یاریگا-ماسیمیلیانۆ ئالێگری دڵتەنگە لە شکستەکەیان لە کۆتا چرکەکانی یاری جامی سوپەری ئیتاڵیادا.

لە خولەکی ١٢٠ی نیوەی دووهەمی زیادکراو، ئەلێکس سانچێز گۆڵی بردنەوەی بۆ ئینتەر تۆمارکرد و بوونە براوەی جامەکە. ئالێگری راهێنەری یۆڤی وتی ” یارییەکی بەهێز بوو، وە تاقیکردنەوەیەکی باش بوو تاوەکو بزانین لە چ ئاستێکداین بەداخەوە هەندێک جار هەست دەکەیت تۆپی پێ لەلایەن شەیتانەوە داهێنراوە. هەڵەیەکی بچووکمان کرد لە کۆتا پێنج چرکەدا و باجەکەیمان دا بەڵام بەرامبەر بەهێزترین تیمی ئێستای ئیتاڵیا یاریمان کرد و توانیمان زۆر هەل دروست بکەین. تەنها ١٠ خولەکی سەرەتا کەمێک کێشەمان هەبوو”.

ئینتەر ٢-١ یارییەکەی بردەوە و یۆڤیش سەرەڕای ئەوەی بە ئاستێکی باشەوە دەرکەوت هێشتا هەست بە ناجێگیری یانەکە دەکرێت و ئەنجامەکان وەک پیویست نیە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!