ئاسیائه‌وروپائیسپانیا

بۆسکێتس: بۆ من گرنگ نیە کە ریال مەدرید بە پاڵێواروی یارییەکە دادەنێن

یاریگا
سێرخیۆ بۆسکێتس، ناوەڕاستکاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ریال مەدرید لە یاری قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا دەڵێت بۆ ئەو گرنگ نیە رکابەرەکەیان بە پاڵێوراوی یەکەمی یارییەکە دادەنێن.

ناوەراستکارەکەی بلاوگرانا پێش یارییەکە گووتی ” ئەم کلاسیکۆیەش وەکو هەموو یارییەکانی رابردوو ئێمە چانسی سەرکەوتنمان هەیە، سەرەڕای هەموو ئەو پێکانانەی هەمان، بۆ من گرنگ نیە کاتێک یانەی بەرامبەرمان بە پاڵێوراوی یەکەمی یارییەکە دادەنێن، ئێمە هەموو هەوڵێک بۆ بردنەوە دەدەین ”.

بۆسکێتس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەوان لەچاو کلاسیکۆی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو جیاوازترن، لە رووی توانای جەستەیی پێشڤەچوونی باشیان هەبوو، هەرچەندە ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button