ئه‌وروپائیسپانیا

یاریزانێكی ڕیاڵ مەدرید نزیكە لە پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە

یاریگا-

ئیسكۆ ئالاركۆن یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی نزیكە لە پەیوەندیكردنی بە یانەی بارسێلۆنای ڕكابەریانەوە.

گرێبەستەكەی ئیسكۆ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت و هیچ گفتوگۆیەكیش سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی نیە.

بەپێی زانیاریەكانی بەرنامەی چیرنگیتۆی ئیسپانی چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ ئیسكۆ قسەیكردووە سەبارەت بە گواستنەوەی بۆ بارسێلۆنا.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكرد یاریزانە ئیسپانیەكە لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە گەشتووەتە ڕێككەوتن كە كۆتایی وەرز پەیوەندی بە كامپ نۆوە بكات.

لەم وەرزەدا ئیسكۆ تەنها 195 خولەك بەشداری كردووە توانیویەتی گۆڵێك تۆمار بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button